لە هەولێر بەردى بناغەى چوار پڕۆژەى کارەبا دانران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەولێر بەردى بناغەى چوار پڕۆژەى کارەبا دانران

 "لە گەرمیانیش گەورەترین وێستگەى بەرهەمهێنانى کارەبا دادەمەزرێندرێ"

 له‌ هه‌ولێر، بەردى بناغەى چوار پڕۆژەى کارەبا لە هەولێر داندران، كه‌ مەبەست لێی گەیاندن و گواستنەوە و دابەشکارییەکانى هێڵی پاڵە پەستۆ بەرزەکانه‌، وەزیرى کارەباش ڕای گەیاند ئەمساڵ بڕی 15 کاتژمێر کارەبای رۆژانه‌یان بۆ هاووڵاتیانى کوردستان دابین کردووە.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠/٤/٢٠٢١ لە کۆمەڵگەى شاوێس لە دەشتى هەولێر، وێستگەى ١٣٢ کەیڤى دەستى بەکارەکانى کرد و هاوکات سێ پڕۆژەى دیکە بە گوژمه‌ی ٥٩ ملیۆن دۆلار له‌ كاركردندان.

کەمال محەمەد وەزیرى کارەباى هەرێمى کوردستان له‌ ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌دا، ڕای گه‌یاند: لەژێر چاودێریی مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پڕۆژەیەکى دیکەى کارەبا سەرپێ دەکەوێ، کە ٨٠ بگۆڕ لە خۆی دەگرێت و ١٣٢ کەیڤى کارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت. هاوکات لەگەڵیاندا سێ پڕۆژەى دیکە لە کارکردندان و لە مانگى شەشی ئەمساڵ کۆتایی دێت و بەو هۆیەشەوە %٨٠ى بارگرانى لەناو شار کۆتایی دێت.

باسی لەوەش کرد، کە هەوڵەکانى وەزارەتى کارەبا بەردەوامن "بۆ ئەوەى بتوانین وزەیەکى زیاترى کارەبا بۆ هاووڵاتیانى کوردستان دابین بکەین، ئەمساڵ لە مانگى یەک و دوودا ماوەى ١٥ کاتژمێر کارەبامان بۆ هاوڵاتیان دابین کردووە و ئەم پڕۆژانەى جێبەجێ دەکرێن لە سەرانسەرى هەرێمى کوردستاندان و لە مانگى شەشی ئەمساڵ گەورەترین وێستگەى بەرهەمهێنانى کارەبا لە گەرمیان دادەمەزرێنین، لەگەڵ وێستگەیەکى گەورەى خاوکردنەوەى هێلە گرانەکان، كه‌ هەر لەوناوچەیە جێبەجێ دەکرێت، ئەوەش دروشمى کابینەى نۆیەمە، کە دەیەوێ زۆرترین خزمەتگوزارى بۆ هاووڵاتیان دابین بکات.

لەبارەى پێوەرى زیرەک، وەزیرى کارەبا گوتى: لە ئێستادا ٦٠٠ هەزار پێوەرى زیرەک بۆ هاووڵاتیان دانراوە و تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو هاوبەشەکانمان پێوەرى زیرەکیان بۆ دادەنرێت، هەنگاوى گرنگیشمان بڕیوە بۆ بە تایبەتکردنى کەرتى کارەبا.

لەبارەى گرنگىی پڕۆژەکە ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر ڕای گه‌یاند: لەم ماوەیەدا ١٢ وێستگەى کارەبا لە هەولێر دانراون بۆ ئەوەى بڕه‌کارەبایەکى زیاتر بۆ هاووڵاتیان دابین بکرێت و ئەم وێستگەیەى شاوەیس خزمەتێکى بەرچاوى دانیشتوانى قەزاى دەشتى هەولێڕ دەکات و کێشەى بارزۆرى لە کۆمەڵگەى شاوەیس و پیرزین و گەڕەکى هەولێری نوێ چارەسەر دەکات و کاتى زیاترى کارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەکات.

گوتیشی: لە چوارچێوەى بودجەى پەرەپێدان کە لە ماوەیەکى نزیکدا دەخرێتە بارى جێبەجێکردنەوە، دیسانەوە لەگەڵ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، کەرتى کارەبا پشکى گرنگى بۆ دیاریکراوە و لە پڕۆژەکانى حکوومەتیش پشکى هەولێر دابین کراوە. بۆیە ئێستا حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە هەوڵدایە بۆ دابینکردنى وزەى کارەبا و گواستنەوەى بۆ هەموو ناوچەکان، بەڵام پێویسته‌ هاووڵاتیانیش هاوکاریى حکوومەت بکات. بەتایبەتى ئەمساڵ کە وشکەساڵى ڕووى لە هەرێمى کوردستان کردووە، بۆیە دەبێ هەمووان هاوکاربن بۆ ئەوەى ئاو و کارەباى پێویست بۆ هاووڵاتیان دابین بکەین و بەشی هەموان بکات.

ئارام ساڵح، سەرپەرشتیارى کۆمپانیاى جێبەجێکارى پڕۆژەکە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: ئەم پڕۆژەیەى دەکەوێتە کۆمەڵگەى شاوەیس بە گوژمەى ١٥ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت، کە ١٠ هێڵى ١٣٢ کەیڤى و ١٥ فیدەرى ٣٣ کەیڤى لەخۆی دەگرێت.

No description available.

 

No description available.