لە دیالە بەهۆی کێشەی عەشایەری 50 سەر مانگای کێڵگەیەک کوژران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە دیالە بەهۆی کێشەی عەشایەری 50 سەر مانگای کێڵگەیەک کوژران

ئەمڕۆ سێشەمە چەند چەکدارێکی نەناسراو بەهۆی کێشەیەکی عەشایەری لە گوندێکی ناحیەی سەلامی دیالە هەڵیانکوتاوەتە سەر کێڵگەیەکی بەخێوکردنی مانگا و 50 سەریان کوشتووە و 25 سەریشیان بریندار کردووە.

سەرچاوەیەک بۆ میدیاکانی ئاشکرای کردووە، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 20ی 4ی 2021)چەند چەکدارێکی نەناسراو لە گوندی "سەراجق"ی سەر بە ناحیەی سەلام لە باکووری دیالە، بەهۆی کێشەیەکی عەشایەری کە پار رووی دابوو و دوو قوربانیی لێ کەوتبووەوە، هەڵیانکوتاوەتە سەر کێڵگەیەکی بەخێوکردنی مانگا و نزیکەی 50 مانگایان کوشتووە و نیوەی ئەو ژمارەیەش بریندار کراون.

کەسایەتییەکی ناوچەکەش ئاشکرای کردووە، پار کوڕ و باوکێک لەم گوندەدا بەهۆی چوونی مانگاکانیان بۆ ناو کێڵگەیەکی تەنیشتیان، کوژران، ئەمەش بووە هۆی کێشەیەکی عەشایەری و تا ئێستا چارەسەر نەکراوە.