سه‌نا به‌رزنجى: دواى دوو ساڵ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لاتان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سه‌نا به‌رزنجى: دواى دوو ساڵ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لاتان

سه‌نا به‌رزنجى، كچه‌ گۆرانیبێژى كورد، په‌یامێكى بۆ هه‌وادارانى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "دواى دوو ساڵ ده‌گه‌ڕێمه‌وه لاتان".

شه‌وى ڕابردوو 20/4/2021، سه‌نا به‌رزنجى وێنه‌یه‌كى نوێى خۆى، له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كرده‌وه‌، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌دا په‌یامێكیشى بۆ هه‌وادارانى نووسیوه‌ و باسى له‌وه‌ كردووه‌: "ئامانجی ژیانت بناسە، پلانی باشی بۆ دابنێ و ھەوڵى باشی بۆ بدە، دوای دوو ساڵ دەگەرێمەوە لاتان، سوپاس کە چاوەڕێتان کردین".

سه‌نا به‌رزنجى خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، بەرھەمەکانیشی بینەرێکی زۆریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ھەیە.