كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عەلی باباجان: ئامادەین لەگەڵ هەدەپە گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی بكەین

عەلی باباجان سەرۆكی پارتی (دەوا) لە توركیا، جیا لە هەموو پارتەكانی دیکەی توركیا، بە ئاشكرا دەڵێت ئامادەین لەگەڵ پارتی دموكراتی گەلان (HDP) دابنیشین و بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا، گفتوگۆی پێكهێنانی هاوپەیمانی بكەین.

عەلی باباجان لە دیمانەیەكدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی (خەبەر تورك)، ئاماژەی بەوە داوە: "ئەوان روویان سپییە و لە هیچ شتێك ناترسێن، بۆیە جگە لە پارتی دەسەڵات و دوو پارتی دیکەی توركیا، ئامادەن لەگەڵ هەموو پارتێكی تری توركیا گفتوگۆی هاوپەیمانی بكەن، كە (HDP) یەكێك لەو پارتانەیە".

باباجان گوتیشی: "جگە لە هاوپەیمانیی كۆماری كە لە نێوان پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) و پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی (MHP) دروست بووە، لەگەڵ هەموو پارتەكانی تر زەمینە ساز دەكەین بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی. ئێمە ناترسین و روومان سپییە، بۆیە وەكوو پارتی دەوا ئامادەین لەگەڵ (HDP)شدا گفتوگۆی هاوپەیمانی بكەین. رەنگە هەندێك پێیان وابێت جارێ زووە بۆ ئەو پرسە، بەڵام پارتی دەوا لە ئێستاوە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەكات".

باباجان لەو دیمانەیەدا پشتگیریی پارتەكەی خۆی بۆ سیستەمی پەرلەمانی ڕاگەیاند و، ئاشكرای كرد: "ئەوان پاكێجێكی گۆڕینی ٧٤ مادەی دەستووری توركیایان ئامادە كردووە و لە داهاتوویەكی نزیكدا لەگەڵ پارتەكانی تری توركیادا گفتوگۆی لەبارەوە دەكەن".