داعش لە دەشتی عوزێم هێرشی کردە سەر سوپا و حەشدی هۆزەکان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

داعش لە دەشتی عوزێم هێرشی کردە سەر سوپا و حەشدی هۆزەکان

 جووتیارانی سنوورەکە زیانێکی زۆریان بەر کەوتووە

شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە دەشتی عوزێمی سەر بە خانەقین، هێرشیان كردووەتە سەر هێزە عێراقییەكان و زیانی زۆریان بە جووتیاران گەیاندووە و ئەفسەرێكی هێزەكانی سوپاش بریندار كراوە.

نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو 19ی4ی2021 تیرۆیستانی داعش لە گوندی "هەتاوین"ی سەر بە دەشتی عوزێم هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی سوپا و حەشدی هۆزەكان".

گوتیشی: "لەو هێرشەدا سەرباری برینداربوونی ئەفسەرێكی سوپا بە پلەی مولازم، هاوكات زیانێکی زۆر بەر كەرەستەكانی تایبەت بە گواستنەوەی ئاوی بیری جووتیاران و كیڵگە كشتوكاڵییەكان گەیەندراوە".

ڕاشی گەیاند: "پاش گەیشتنی هێزی پاڵپشتی بۆ سوپا و هۆزە سوننەكان، چەكدارانی داعش هەڵاتوون".

دەشتی عوزێم هاوسنووری شارۆچكەی قەرەتەپەی سەر بە شاری خانەقین و شاری خورماتووە.