سەرۆکى هەرێمى کوردستان نامەیەک ئاراستەى سکرتێرى گشتیى UN و ئەندامانی ئەنجوومەنى ئاسایش دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکى هەرێمى کوردستان نامەیەک ئاراستەى سکرتێرى گشتیى UN و ئەندامانی ئەنجوومەنى ئاسایش دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و هه‌ریه‌که له‌ وڵاتانى ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، چەند داواکاریییەکى ئاراستەی کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی کرد.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نامەکەدا داوا دەکات نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەسەڵاتی زیاتری پێبدرێت و ڕۆڵی زیاتری هەبێت لە نێوەندگیریی نێوان حکوومەتی فیدراڵیی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە تایبەتی جێبەجێکردنی ماددەی (140)ى دەستوور و کێشەی نەوت و دابەشکردنی داھات.

هەروەها پشتگیری لە داواکارییەکەی حکوومەتی فیدراڵیى عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات بۆ زیاترکردنی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و دڵنیابوون لەوەی کە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بە باشی و دوور لە پێشێلکاری بەڕێوە بچێت.

نێچیرڤان بارزانى هەروەها داوا دەکات لە دەقی پرۆژەبڕیاری نوێی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا دەربارەی عێراق، پشتگیریی فەرمیی ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى هەبێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان حکوومەتی فیدراڵیى عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی بودجە و دانوستاندن لەسەر تەواوى پرسە ھەڵپەسێردراوەکان.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە خاڵێکى دیکەى نامەکەیدا داوای هاوکاریی مرۆیی و پشتگیریی زیاتر دەکات بۆ ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی ژیانیان لەنێو کامپەکاندا.