دانیمارك داوا لە پەنابەرە سوورییەكان دەكات بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دانیمارك داوا لە پەنابەرە سوورییەكان دەكات بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان

 

حكوومەتی دانیمارك ژمارەیەكی تابلۆی لە شەقامەكاندا هەڵواسیووە كە تێدا داوا لە پەنابەرە سوورییەكان دەكات بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان.

لەسەر تابلۆكان ئاڵایەكی وڵاتی سوریا هەیە و لەسەری نووسراوە "وڵاتەكەتان چاوەڕێتان دەكات"، لە بەشێكی زۆر شەقامی كۆبنهانگن هەڵواسراوە و ئەم تابلۆیانەش نیگەرانییەكی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە، هەندێك لە چالاكوانە سوورییەكان حكوومەتی دانیماركیان بە ەەگەزپەرست ناوبردووە.

شایانی باسە وڵاتی دانیمارك یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین پەنابەری سووری لێیە و بەپێی دوایین ئامارەكان لە ساڵی 2011ەوە تاوەكو ئێستا 40 هەزار پەنابەر ەووی لەو وڵاتە كردووە.