ڕۆمانی (بەفری ڕەش) چاپ و بڵاو كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕۆمانی (بەفری ڕەش) چاپ و بڵاو كرایەوە

ڕۆمانی (بەفری ڕەش) لە نووسینی هێلین پاڵانی، لە دووتوێی ١٧٢ لاپەڕە چاپ و بڵاو کرایەوە.

لەمبارەوە هێلین پاڵانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دیزانی ناوەی ئەم كتێب لەلایەن ڕێدار جەعفەرەوە جێبەجێ كراوە و دیزاینی بەرگیشی جەبار سابیر کردوویە و بە تیراژی 1000دانە بڵاو کراوەتەوە.

گوتیشی: "لەنێو كۆمەڵگەی ئێمەدا كێشەگەلێك هەن كە ساڵەهایە بوونەتە بەربەست لە هێنانەدیی خەونەكانی ئێمە، لەم ڕۆمانەدا ویستوومە پێش هەموو شتێك كێشە و نەریتە چەوتەكان بە خەڵك ئاشنا بكەم و هەوڵ بدەم چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزمەوە و باس عەشقی كوڕێك بۆ كچێك دەكەم كە دابونەریتە چەوتەكان دەبنە ڕێگر لەبەردەم گەیشتنیان بە یەكتر".

ئەوەشی خستە ڕوو: "كۆمەڵگەی ئێمە تەنها نەریتی خراپی تێدا نییە، بەڵكوو لە بەرانبەر هەر نەریتێكی خراپدا چەندان نەریتی باش هەن، یەكێك لەمانە هاوڕێیەتی ڕاستەقینەیە كە لەم ڕۆمانەدا بەرجەستە دەبێت، نەریتی چەوتی جیاوازیدانان لە نێوان منداڵەكانی یەك خێزان كە هەستی پێدەكەین باسی لێوە كراوە. نەریتی جیاوازی لە نێوان نێر و مێی هەمان خێزان تیشكی خراوەتە سەر".

هێلین پاڵانی ئاماژەی بەوەش كرد: "بەفری ڕەش باس لە گرینگیی ئارامگرتن دەكات و ترسناكیی سەرەڕۆیی و خێرا بڕیاردان دەخاتە ڕوو. ئەم کتێبە دەیسەلمێنێ كە ئارامگرتن و كات ڕۆڵی گرینگیان هەیە لە چارەسەركردنی كێشەكاندا. بەفری ڕەش هیوایەك دەبەخشێتە ئەو كەسانەی كە لە بێ ئومێدیدا بەفریش بە ڕەش دەبینن".