رێکخراوێکی ئەڵمانی مۆنۆمێنتێک بۆ ئەنفالکراوان لە سەرقەڵای كفری دروست دەکا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رێکخراوێکی ئەڵمانی مۆنۆمێنتێک بۆ ئەنفالکراوان لە سەرقەڵای كفری دروست دەکا

 ئەمڕۆ دووشەممە 19ی 4ی 2021، لە شارۆچكەی سەرقەڵای سەر بە شاری كفری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، پەردە لەسەر مۆنۆمێنتی ئەنفال لادرا، کە رێکخراوێکی ئەڵمانی دروستی کردووە.

لە وتەیەكدا، كارین میلی دۆخ، سەرۆكی رێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی، بە ئامادەبوونی کەسوکاری ئەنفالکراوان، رایگەیاند: "ئێمە ساڵانە لە یادی ئەنفالدا، پێنج ئافرەتی کەسوکاری ئەنفالکراوان خەڵات دەكەین، ئەمساڵ جگە لە خەڵاتە، ئەم مۆنۆمێنتەی ئەنفالیشمان لە شارۆچكەی سەرقەڵا دروست كرد و بە 182 تابلۆی كەللەسەر، گوزارشتمان لە تاوانی ئەنفال كرد".

شوان محەمەد، ئەندامی كۆمەڵەی داكۆكی لە مافی قوربانییانی ئەنفال لە گەرمیان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "رۆڵی ئەم رێكخراوە و هەموو ئەو كەس و لایەن و رێكخراوانە بەرز دەنرخێنین، كە هەماهەنگ و هاوكارمان بوون لە پرسی ئەنفال و بەدیكۆمێنتكردن و زیندووهێشتنەوەی تاوانەكە، كە بووەتە هێمای مەزڵوومیەتی گەلی كورد". 

رێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی، لەلایەن حكوومەتی ئەڵمانیاوە پاڵپشتیی دەكرێ، کە هەر لەدوای راپەڕینی 1991ی خەڵكی كوردستان دژ بە رژێمی رووخاوی بەعس تا ئێستا، لەسەر پرسی ئەنفال كار دەكات.