له‌ ژێر چاودێریی مه‌سرور بارزانى به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى وێستگەی شاوێس له‌ هه‌ولێر داده‌نرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ژێر چاودێریی مه‌سرور بارزانى به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى وێستگەی شاوێس له‌ هه‌ولێر داده‌نرێت

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى وێستگەی شاوێس له‌ هه‌ولێر داده‌نرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19/4/2021، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "كاتژمێر 11ى پێش نیوه‌ڕۆى سبه‌ى سێشه‌ممه‌، له‌ كۆمەڵگەی شاوێس - نزیك ناوەندی وەرزش و لاوان، لە ژێر چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لە مەراسیمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی وێستگەی شاوێس دادەنرێت.

وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا كەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری كارەبا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئاماده‌ ده‌بن.