له سه‌ر ڕێی نێوان هه‌ولێر – مه‌خموور، شۆفێرێك به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه، كۆنتڕۆڵی له ده‌ست دا و خۆی كێشا به ستوونێكی كاره‌بادا، به‌و هۆیه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19/4/2021، فازڵ حاجی، گوته‌بیژی هاتوچۆی هه‌ولێر، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەسەرڕێگای هەولێر – مه‌خموور و لە نزیک ناحیەی شەمامک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیجۆی تایبەت، بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لە دەست دا و بەرەو دوورگەی ناوەندیی شەقامه‌كه چوو، دواتریش خۆی کێشا بە ستوونێکی کارەبادا و ئینجا وەستایه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه لە ئەنجامی ڕوداوەکەدا، شۆفێرەکە بەسەختی زامدار بوو، ئۆتۆمبێلەکەشی به هۆی ئه‌و زه‌یرانه‌ی به‌ری كه‌وتن، بەتەواوی هەڵوەشایەوە و ستوونێكی كاره‌باش خوار بووه‌ته‌وه.
فازڵ حاجی، هۆشداریی دا، له‌وه‌ی شۆفێران چۆڵیی شەقامەکان نەقۆزنەوە بۆتیژڕۆیی،
چونکە توانای ئۆتۆمبێلەکان بۆ مانەوە لەسەر ڕووی ڕێگاکان لە هەموو کاتەکاندا وەکوو یەکە.