كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیار لەبارەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەدات

سەرۆکی لیژنەی پارێزگاکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان لەدژی ئەو بڕیارەی پەرلەمان تۆمار کردووە کە ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەڵوەشاندووەتەوە و ئەمڕۆ دووشەممە وادەی بڕیاری دادگایە بۆ یەککلاکردنەوەی سکاڵاکەیان.

شێروان دووبەردانی، سەرۆکی لیژنەی پارێزگاکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەنجوومەنی پارێزگاکان سکاڵایان لەسەر بڕیارێکی پەرلەمان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تۆمار کردووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە دادگای فیدراڵی سکاڵای ئەنجوومەنی پارێزگاکان یەکلا بکاتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "ئەگەر دادگا بڕیاری پەرلەمانی عێراق بە نایاسایی بزانێت و ھەڵیوەشاندەوە، ئەوا ئێمە لە پەرلەمان کار دەکەین بۆ ھەمواری یاسای سێیەمی ئەنجوومەنی پارێزگاکان".

شێروان دووبەردانی ئاماژەی بەوەش کرد: "ھەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان ھاوشێوەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێت و دەبێتە فرەبازنە".