دەسەڵاتی سەپێندراوی کەرکووک نزیکەی٢٠ گوندی سنووری پردێ بێ کارەبا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

 دەسەڵاتی سەپێندراوی کەرکووک نزیکەی٢٠ گوندی سنووری پردێ بێ کارەبا دەکات

  ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی٤ی٢٠٢١ دانیشتوانی گوندەکانی سنووری شارۆچکەی پردێ دژی پێنەدانی کارەبا لەلایەن دەسەڵاتی سەپێندراوی کەرکووکەوە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای پردێ کۆ دەبنەوە و نوێنەرەکەشیان دەڵێت لە دوای١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کارەبامان لێ دەبڕن.

یەعقووب شێخ بزێنی، وەک نوێنەری دانیشتوان و جووتیارانی گوندەکان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێمە دوانیشتوانی نزیکەی ٢٠ گوندی کوردین و دەکەوینە نێوان سنووری پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە و لە دوای١٦ی ئۆکتۆبەرەوە رۆژێک کارەبامان پێ دەدەن رۆژێک دەیبڕن و ئەمەش تەنھا لەبەر ئەوەیە کە گوندەکان کوردنشینن".

گوتیشی: "ئەمڕۆ دانیشتوانی ئەو گوندانە لەدژی ئەو سیاسەتەی حکوومەتی عێراق و پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای پردێ خۆپیشاندانێک دەکەین و داوا دەکەن کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکرێت".