جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کۆچی دوایی کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کۆچی دوایی کرد

سوپای پاسدارانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە، دوێنێ یەکشەممە محەمەد حیجازی، جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە.

هەموو میدیاکانی ئێران ئەو هەواڵەیان بە پشتبەستن بە ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران بڵاو کردووەتەوە.

لە کاتێکدا سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوەکەیدا هۆکاری مەرگی محەمەد حیجازی بە جەڵتەی دڵ ڕاگەیاندووە، کەچی "محەمەد مەهدی هیمەت" کوڕی ئیبراهیم هیمەت یەکێک لە گەورە فەرماندەکانی سوپا کە لە شەڕی ئێران و عێراقدا کوژراوە لە توێتێکدا ئاشکرای کردووە "هۆکاری مەرگی محەمەد حیجازی جەڵتەی دڵ نەبووە".

هیچ ڕوونکردنەوە و زانیارییەکی دیکەی لەمبارەوە نەخستووەتە ڕوو.

هەندێ سەرچاوەی دیکەش بڵاویان کردووەتەوە محەمەد جیجازی جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودس بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووە.

محەمەد حیجازی ڕێکەوتی ٢٨ی١ی٢٠٢٠ و پاش کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا، پۆستی جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی وەرگرتبوو.

 دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرمادەی فەیلەقی قودس بە ئیسماعیل قائانی سپێردراوە.