دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 142 ملیۆن و 97 هەزار و 601 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 19-4-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئەرجەنتین، پۆڵەندا، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، چیک، باشووری ئەفریقیا، هۆڵەندا، چیلی، کەنەدا، رۆمانیا و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 116 ملیۆن و 673 هەزار و 419 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا سێ ملیۆن و 35 هەزار 216 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.