پۆلیسی داقووق: تیرۆریستانی داعش سەرۆك هۆزێكیان ڕفاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پۆلیسی داقووق: تیرۆریستانی داعش سەرۆك هۆزێكیان ڕفاند

لە سنووری قەزای داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك، چەكدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش سەرۆك هۆزێكیان بۆ شوێی نادیار ڕفاندووە و ئەفسەرێكی پۆلیسی قەزاكەش دەڵێ تاكو ئێستا چارەنووسی ئەو سەرۆك هۆزە نادیارە.

موقەدەم نەجم عوبێدی، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی داقووق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ڕۆژی یەكشەممە 18/4/2021، چەكدارانی داعش لە گوندی (شبیچە)ی سەر بە قەزای داقووق، سەرۆك هۆزێكی عوبێدییان بە ناوی شێخ ریاز شویش بۆ شوێنێکی نادیار ڕفاندووە".

گوتیشی: "وێڕای گەڕانی دەزگا ئەمنییەكان بۆ دۆزینەوەی ئەو سەرۆك هۆزە، بەڵام تاكو ئێستا چارەنووسی نادیارە".