یەکێتیی مامۆستایان: ئەگەر چی خوێندن ئەلیکترۆنییە بەڵام تاقیکردنەوەکان بە شێوەی راستەوخۆ دەبێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەکێتیی مامۆستایان: ئەگەر چی خوێندن ئەلیکترۆنییە بەڵام تاقیکردنەوەکان بە شێوەی راستەوخۆ دەبێ

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و مردووان بە پەتای کۆرۆنا لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بڕیاریدا دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی بمێننەوە و خوێندن بە ئەلیکترۆنی دەستپێبکاتەوە، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانیش دەڵێ،بۆ ئێستا پشتگیریی لە خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکەین.

ئەحمەد سابیر گەرمیانی، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "بەھۆی ئەوەی بۆ ئێستا ھیچ رێگە چارەیەکی ترمان نییە ناچارین پشتگیری لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئەلیکترۆنی بکەین، بەڵام بێگومان پێویستە خوێندن بەو شێوەیە کاتی بێت تاوەکو ئاساییبوونەوەی دۆخی پەتای کۆرۆنا باشترە لەوەی قوتابیان لەوانەکانیان داببرێن و ئەگەر لەلایەن قوتابیان و مامۆستایانەوە ھەوڵێکی جددی بدرێت بۆ بەرەوپێشخستنی پرۆسەی خوێندن و کاری لەسەر بکرێت بە دڵنیاییەوە ئێمەش ھاوشێوەی وڵاتانی دونیا دەتوانین تا رادەیەک سەرکەوتووبین لە خوێندنی ئەلیکترۆنی، ھەروەھا وەزارەتی پەروەردەش ھاوکارمانە و پلانێکی باشیان داناوە بۆ ئەو مەبەستە".

گوتیشی: "بە ھەر شێوازێک بێت پێویستە بەردەوام بین لە خوێندن و داواش لە دایکان و باوکان دەکەین ئەوانەی کە قوتابی پۆلەکانی (١ و ٢ و ٣) ی سەرەتاییان ھەیە کە ھاوکاری منداڵەکانیان بکەن و بەشداربن لە سەرکەووتنی منداڵەکانیان".

راشیگەیاند: "خوێندنی ئەلیکترۆنی کاتیی دەبێت و تاقیکردنەوەکان بەشێوەی راستەوخۆ دەبێت و لە ناوەندەکانی خوێندن بەرێوەدەچێ".