ئەكتەرێكی ئەمریكی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەمریكا كاندید دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەكتەرێكی ئەمریكی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەمریكا كاندید دەكات

ئەكتەری ناسراوی ئەمریكی دواین جونسون ڕای گەیاند خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەمریكا كاندید دەكات.

دواین جونسون لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵێكی ئەمریكی ڕای گەیاند ئامادەیە لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی داهاتووی ئەمریكا خۆم بپاڵێوێ، ئامانجیشی لەو كارەدا ئەوەیە تا یەكگرتوویی لە ناو ئەمریكییەكاندا پتەوتر بكات.

هەرچەندە جونسون ناوی پارتەكەی ئاشكرا نەكرد كە خۆی لەسەر دەپاڵێوێ، بەڵام ئەو قسانەی لە دوای ئەوە هات كە هەفتەی ڕابردوو دامەزراوەیەكی ئەمریكی ڕاپرسییەكی لەسەر كاندیدەكانی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا كردبوو، تێیدا 46%ی ئەمریكییەكان لەگەڵ ئەوەدا بوون كە دواین جونسون ببێتە سەرۆك.