دوو مووشەک ئاراستەی شاری کفری کران و برینداری لێکەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوو مووشەک ئاراستەی شاری کفری کران و برینداری لێکەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو مووشەک ئاراستەی شاری کفری کران و یەکێکیان لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە و ئەوی دیکەیان لە گەڕەکێکی شارەکە کەوتە خوارەوە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش شوێنی ئاراستەکردنی مووشەکەکان ئاشکرا دەکات.

لیوا عوسمان قادر، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمشەو دوو موشەك ئاراستەی قەزای کفری کران و یەکێکیان لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە بەر زەوی کەوت، بەپێی زانیارییەکانمان مووشەکەکان لە دەربەند تاڵەوە لە دەشتی کفرییەوە ئاراستە کراون".

گوتیشی: "ئێستا دۆخە ئارامە و هێزەکانی پێشمەرگە لەوپەڕی ئامادەباشیدان و هیچ زیانێک بەر هێزەکانی پێشمەرگە نەکەوتووە".

بەپێی زانیارییەکان مووشەکەکەی تر لە گەڕەکی مام حه‌مه‌دی شاری کفری بەر دیواری یەکێک لە خانووەکان کەوتووە و لە ئەنجامدا کەسێکی سڤیل زامدار بووە، لای خۆیەوە سامان سەرتیب ،بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خالید گەرمیانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەی ئەمشەو کەسێک بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشکییە".