سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ سووریا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ سووریا دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە دەیڤد براونستاین، جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسولى گشتیى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان ئامادەى بوو، دوایین پێشهاتەکانى عێراق و سووریا و پەرەپێدانی هەماهەنگیی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش تاووتوێ کرا.

لە کۆبووەنەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش کە هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق و سووریا .

هەروەها هەردوولا پشتگیرییان بۆ گفتوگۆى لایەنە کوردییەکان لە سووریا دووپات کردەوە بە ئاراستەی مسۆگەرکردنی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی سووریادا.