كتێببێک لەبارەی دامەزراوە دەستورییەكان بۆ گەرەنتیی مافی هەرێمەكان بڵاو كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كتێببێک لەبارەی دامەزراوە دەستورییەكان بۆ گەرەنتیی مافی هەرێمەكان بڵاو كرایەوە

كتێبی (دامەزراوە دەستورییەكان بۆ گەرەنتیی مافی هەرێمەكان لە دەوڵەتی فیدراڵیدا عێراق بە نموونە) لە نووسینی سۆران عەلی حەسەن مامۆستای یاسای دەستووری لە زانكۆی سۆران، چاپ و بڵاو كرایەوە.

سۆران عەلی نوسەری كتێبەکە بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئەم کتێبە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كتێبخانە گشتییەكان ژمارەی سپاردنی (10100)  ساڵی 2020ی پێ دراوو و لە دووتوێی 533 لاپەڕە چاپ کراوە و لە لایەن ڤیان عەبدالكەریمەوە دیزاینی بۆ كراوە.

ئەوەشی خستە ڕوو: "لە دووتوێی ئەم پەرتووكەدا باس لە تەواوی دامەزراوە دەستورییە فیدراڵییەكان لە عێراق (یاسادانان، جێبەجێكردن، دادوەری، دەستە سەربەخۆكان) بەپێی رێكخستنی دەستووری بەركاری (2005) كردوومەتە ناوەرۆکی توێژینەوەکە و هەڵسەنگاندنم بۆ رۆڵیان لە گەرەنتیكردنی هەرێمەكاندا كردووە".

گوتیشی: "وردەكاری كێشە و ئاستەنگەكانی جێگیربوونی سیستەمی فیدراڵی بڕیاردراوی دەستوریی لە ناساندنی عێراقی نوێدا ئاماژەی پێ كراوە. سەرەڕای لێكدانەوە و هەڵسەنگاندنی یاسایی بۆ تەواوی ئەو كێشە و ململانێیانەی نێوان دەسەڵاتی فیدراڵی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەكانی رابردوودا گوزەراوە".