سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا دەكات

 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە دەیڤید برۆنستێن جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا كرد و بڕۆنستێن پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/4/2021، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە دەیڤید برۆنستێن جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا كرد، لە كۆبوونەوەكەدا كە ڕۆبێرت وۆلەر كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر ئامادە بوو، جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری ئیدانە كرد و وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پاراستنی سەقامگیری، پشتیوانیی وڵاتەكەشی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر و هزری توندڕۆیی و جەخت لە هەماهەنگیی هەمەلایەنە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر كرایەوە.

بارودۆخی سووریا و ئاییندەی كورد لەو وڵاتە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوولا هیوایان خواست لایەنە كوردییەكانی سووریا بگەنە ڕێككەوتنێكی هاوبەش.