تەندروستیی عێراق: کاروانی دووەمی پێکوتەی فایزەر گەیشت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی عێراق: کاروانی دووەمی پێکوتەی فایزەر گەیشت

وەزارەتی تەندروستیی عێراق گەیشتنی کاروانی دووەمی پێکوتەی کۆرۆنا، کە دروستکراوی کۆمپانیای فایزەری ئەمریکییە، راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18-4-2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: بەشێوەی هەفتانە کاروانی نوێی پێکوتەی کۆرۆنا دەگاتە عێراق.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاماژەکردن بەوەی کاروانی دووەمی پێکوتەی فایزەر گەیشتووەتە عێراق، رایگەیاندووە: لەگەڵ گەیشتنی هەر بڕێک، یەکسەر بەسەر پارێزگاکان و هەرێمی کوردستانیش دابەش دەکرێت.

لە بەیاننامەکەدا، هیچ ئاماژەیەک بە بڕی گەیشتووی پێکوتەی فایزەر نەکراوە.