چەند دیمەنێکی ئەشکەوتی بەستوون لە بناری چیای برادۆست
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەند دیمەنێکی ئەشکەوتی بەستوون لە بناری چیای برادۆست

ئەشكەوتی بەستوون، دەکەوێتە بناری چیای برادۆست و بە دووریی 31 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای قەزای سۆران و 130 کیلۆمەتر لە باكووری شاری هەولێرەوە دوورە، یەكێكە لە شوێنەوارە دێرینەکان، کە بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان، لە كۆندا ئەم ئەشکەوتە مرۆڤی تێدا ژیاوە و بە گوێرەی زانیاریی شوێنەوارناسان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چاخی بەردینی ناوەڕاست.

دەمی ئەشكەوتەكە نزم و لاكێشەیە، بەرزیی دەرگای ئەشكەوتەکە لە نێوان1 مەتر بۆ 1.6 مەتر دەبێت و پانیی دەرگاکەی 6 مەتر دەبێت. ئەشكەوتەكە لە ناوەوە فراوانە و هەندێك شوێنی 7 مەتر بەرز دەبێت، وا مەزەندە دەكرێت 40 بۆ 70 مەتریش پان بێت. لەناو ئەشكەوتەکەدا چەند ستوونێك دەبینرێن كە بەهۆی كلسی كەڵەكەبووەوە دروست بووە.

هەروەها ستوون و كریستاڵی بلوورین و دیمەنی سروشتیی زۆر جوانی تێدا دەبینرێت و لەلای سەرەوەوە كونێك هەیە کە تیشكی رووناكی دەهێنێتە ژوورەوە و دیمەنی ناوازەو سەرسووڕهێنەری هەیە.