ئایا نەخواردنی ژەمی پارشێو له مانگی رەمەزان زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئایا نەخواردنی ژەمی پارشێو له مانگی رەمەزان زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت؟

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، وێڕای پیڕۆزبایی کردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە موسڵمانانی جیهان، لە بابەتێکی تەندروستیدا جەختی کردەوە، پێویستە رۆژووگر گرنگیی بە خواردنی نانی پارشێو بدات، بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا سیستەمی بەرگریی جەستەی لاواز نەبێت، چونکە گرنگینەدان بەم بابەتە، لەم کات و ساتەدا، کە نەخۆشیی گوازراوەی کۆرۆنا بە هەموو جیهاندا بڵاو بووەتەوە و تەشەنەی سەندووە، زیان بە سیستەمی بەرگریی جەستە دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە وێڕای خواردنی بەربانگ، سوود له خواردنی ژەمی پارشێویش وەربگری.