كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سوودی خواردنی شوكوڵاتی تاڵ چییە؟

 

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکان، 80%ی خەڵک لە ئاستی جیهاندا، جەستەیان تووشی کەمیی مادەی مەگنیسیۆم دەبێ و ئەم حاڵەتە لەناو زۆرینەی مرۆڤەکاندا باوە.

پزیشکان بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) روونی دەکەنەوە، مەگنزیۆم بۆ جەستە زۆر گرنگە، چونکە تەندروستیی دڵ، ماسوولکەکان، گورچیلە، ئێسک و ددانەکان مسۆگەر دەکات، هەروەها ناهێڵێت فشاری خوێن بەرز ببێتەوە، بۆیە پێویستە رۆژانە بە سوودوەرگرتن لە خواردنی لەتێک شوکولاتی تاڵ، مەگنیسیۆمی پێویستیی جەستە دەستەبەر بکەن، چونکە لە شوکولاتی تاڵدا رێژەیەکی زۆر لەم مادە خۆراکییە بەسوودە دەست دەکەوێت.