بزانە كونجی چەند بە سوودە بۆ نینۆكەكانت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بزانە كونجی چەند بە سوودە بۆ نینۆكەكانت

 

ئەو خانمانەی نینۆک دەڵێنەوە و هەمیشە دوای کەمێک درێژبوونیان، نینۆکیان دەشکێت، نیشانەی ئەوەیە کە جەستەیان وەکوو پێویست کالیسیۆمی نییە، بۆیە پێویستە گرنگیی بە خواردنی ئەو خۆراکانە بدەن، کە بە ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆمی خۆراکی دەوڵەمەندن.

پسپۆران و پزیشکانی بواری خۆراک بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشکرای دەکەن، یەک کەوچک دەنکی کونجی 14%ی کالیسیۆمی رۆژانەی جەستەی تێدایە، بۆیە ئەگەر هەست دەکەی جەستەت کالیسیۆمی کەمە، هەوڵ بدە رۆژانە سوود له خواردنی یەک کەوچک کونجی وەربگری.