كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەگەر تاقەتی وەرزشت نیە ئەم كارە بكە

 

زانایان و پزیشکان هەمیشە باسی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی وەرزشکردن لەسەر تەندروستیی جەستە و دەروونی مرۆڤەکان دەکەن، له بابەتێکی تردا لە پێگەی فەرمیی do you know ئاشکرای دەکەن، ئەو کەسانەی هەمیشە چالاکیی وەرزشییان هەیە، لهچاو ئەو کەسانەی وەرزش ناکەن بەژنیان رێکترە. جگە لەم بابەتە، هەندێک هۆرمۆنیش لەو کەسانەدا چالاک دەبێت، کە پەیوەندیی بە خەوی خۆشی شەوانەوە هەیە، هەروەها کۆنترۆڵکردنی حەزی خواردن، واتە زێدەڕۆیی نەکردن لە خواردنی زۆر و دەستەبەربوونی ئارامی بۆ زەین، پەیوەندیی بە وەرزشەوە هەیە، بۆیە جەخت دەکەنەوە، ئەگەر تاقەتی وەرزشی بەردەوامتان نییە، لانی کەم رۆژانە 15 خولەک پیاسە بکەن و بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت، ڕۆژانە ئەم کارە ئەنجام بدەن.