سۆدە و سەهۆڵ چارەسەرن بۆ پێوەدانی مێروو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سۆدە و سەهۆڵ چارەسەرن بۆ پێوەدانی مێروو

 

ساڵانە لەگەڵ گەرمبوونی هەوا و هاتنی گەرما، مێشوولە و جۆرەها زیندەوری دیکە بەدیار دەکەون و زۆر جاریش مرۆڤ دەگەزن. لە ئەنجامی گەستنی ئەم زیندەوەرانەدا، هەڵاوسان و خورین لە پێستدا روو دەدات، بۆیە کاتێک تووشی حاڵەتێکی ئاوا بووی، پێویستە بزانی چۆن چارەسەری دەکەی.

شارەزایان و پزیشکان لەمەڕ ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی فەرمیی (بەیتووتە) ئاشکرای دەکەن، له کاتی وادا پێویستە بۆ ماوەی چەند خولەک پارچەیەک سەهۆڵ لەسەر شوێنی گەستراو دابنێی، بۆ ئەوە هەڵاوسانی پێستت بنیشێتەوە، ئەگەر لە ئەنجامی گەستنی مێشوولە یاخود زیندەوەرەکانی دیکە پێستت خورا، پێویستە شوێنەکە بە سۆدەی شیرین و ئاو شێدار بکەی.