بەتەمەنترین ژنی کورد تووشی کۆرۆنا بوو و چاک بوویەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەتەمەنترین ژنی کورد تووشی کۆرۆنا بوو و چاک بوویەوە

بەتەمەنترین ژنی کورد لە رۆژئاوای کوردستانەوە دوای تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، چاک دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، خاتوو هاجەر، کە تەمەنی 103 ساڵە، دوای 10 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە حەسەکە، چاک بووەتەوە.

چاکبوونەوەی خاتوو هاجەر بووەتە مایەی دڵخۆشیی دکتۆر و کارمەندانی نەخۆشخانەی حەسەکە و دەستخۆشییان بۆ ورەبەرزی و ئیرادەی بەهێزی، لێکردووە.