بەرهەمهێنانی گەنم و جۆ لە كەركووك 20% كەم دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەرهەمهێنانی گەنم و جۆ لە كەركووك 20% كەم دەكات

 بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كەركووك ئاشكرای كرد، لە ئێستەدا خواست لەسەر كڕینی دانەوێڵە لە سنووری كەركووك زیادی كردووە و دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كه‌میی باران، ڕێژه‌ی به‌رهه‌می گه‌نموجۆی كه‌م كردووه‌.

زوهێر عەلی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركووك، ئەمڕۆشەممە 17ی 4 ی 2021، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمساڵ تەنیا 105 ملیمەتر باران باریوە و رێژەكە بەراورد بە ساڵی 2020 كە نزیكەی 283  ملیمەتر باریبوو، بە شێوه‌یەكی بەرچاو كەمی كردووە، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ ئەمساڵ  داهاتی گەنم و جۆش بەڕێژەی 20% كەمی كردووە."

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ ساڵی رابردوو ملیۆنێك دۆنم زەویی كشتوكاڵی بەرهەمی گەنم و جۆی لێ بەرهەم هێندرابوو، بەڵام ئەمساڵ لە 700 هەزار دۆنم، بەرهەمی دانەویڵە كۆ دەكرێتەوە جیاوازییەكەی دەگاتە 300 هەزار دۆنم."

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كەركووك راشیگەیاند:" ساڵی 2020 لە سنووری كەركووك 550 هەزار تۆن گەنم و جۆ بەرهەم هێندرابوو، بەڵام ئەمساڵ دەگاتە 400 هەزار تۆن، بۆیە لەئێستادا خواست لەسەر كڕینی  گەنم و جۆ 26% زیادی كردووە."