له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 32 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 32 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 579 ھەزار کەس بەهۆى په‌تاكه‌وه‌‌ گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (شه‌ممه‌‌‌‌‌ 17/4/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 32 ملیۆن و 305 هه‌زار و 912 كه‌س.

تا ئێستا لە ئەمریکا 579 هه‌زار و 942 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا 24 ملیۆن و 836 ھەزار و 187 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە.