لە سنووری كەركووك ژماره‌یه‌ك چەکدار بە زەبری چەك ئۆتۆمبێل و پارە لە ماڵێكدا دەدزن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سنووری كەركووك ژماره‌یه‌ك چەکدار بە زەبری چەك ئۆتۆمبێل و پارە لە ماڵێكدا دەدزن

شەوی رابردوو لە گوندی سەقزلی سنووری پارێزگای كەركووك، كۆمەڵێك چەكدار بە جلی سەربازییەوە هەڵدەكوتنە سەر كێڵگەیەك و ئۆتۆمبێل و پارە و چەندان پێداویستیی دیکە لە ماڵێك دەدزن و هەڵدێن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 17ی 4 ی 2021، لە رێگەی چەند شایەتحاڵێكەوە بە (باسنیوز) دراون: "شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكدار لە گوندی سەقزلی هەڵدەكوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییەك بە ناوی نەوزاد قادر، لە ئەنجامدا 25 هەزار دۆلار و ژمارەیەك مۆبایل و ئۆتۆمبێلێكی جۆری تیۆتا هایلۆكس، کە نرخەكەی زیاتر لە 20 هەزار دۆلار دەبێ، دەدزن".

بۆ ئەم مەبەستە (باسنیوز) پەیوەندیی كرد بە عەمید رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك، كە تازە لەو پۆستە دەستبەكار بووە، ناوبراو هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە".

راشی گەیاند، دواتر ئەوان لێكۆڵینەوە لە رووداوەکە دەكەن.