كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێکی کەنەدا بە رووتی بەشداریی کۆبوونەوەیەک دەکات

پەرلەمانتارێکی کەنەدا بە رووتی بەشداریی کۆبوونەوەیەکی ئەمنجوومەنی گشتیی پەرلەمان، دەکات.

کۆبوونەوەکە بەهۆی رێکارەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانس ئەنجام دراوە و تێیدا ویلیام ئامۆس، پەرلەمانتاری کەنەدی، بە رووتی دەرکەوتووە.

ویلیام ئامۆس (تەمەن 47 ساڵ) نوێنەرایەتیی شارەوانیی پۆنتیاک لە هەرێمی کیبیک دەکات و لە وێنەکەدا، بە رووتی لەنێوان ئاڵای کەنەدا. هەرێمی کیبیک، وەستاوە.

ژنە پەرلەمانتارێکی بەشداری کۆبوونەوە بە توانجەوە گوتویەتی، ”رەنگە پێویست بکا بەبیر ئەندامانی کۆبوونەوەکە بەتایبەت پیاوەکان بهێنرێتەوە بۆینباخ ببەستن و جلوبەرگ لەبەر بکەن“.

دوای کۆبوونەوەکە، ویلیام ئامۆس بە فەرمی داوای لێبووردنی کردووە و رایگەیاندووە: لەو کاتەی هەوڵی پۆشینی جلوبەرگی کاری داوە، نەیزانیوە کامێراکەی بە ئیش کەوتووە.