ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 140 ملیۆن و 599 هەزار و 497 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 17-4-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا, ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، چیک، ئەندەنووسیا، باشووری ئەفریقیا، هۆڵەندا، چیلی، کەنەدا، رۆمانیا و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 115 ملیۆن و 393 هەزار و 969 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا سێ ملیۆن و 14 هەزار 590 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.