٩٥٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

٩٥٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كران

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٥٢ تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆمار كردووە.

لە راپۆرتی ئەمڕۆی وەزارەتەكەدا هاتووە لە كۆی شەش هەزار و ٨١٧ پشکنینی نوێ لە تەواوی هەرێمی كوردستان، ئەنجامی ٩٥٢ پشكنین بە پۆزەتیڤ گەڕاونەتەوە، هەروەها لە دوێنێشەوە ١٠ تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەست داوە، ٦٧٥ تووشبووش چاك بوونەتەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری رابردووی تایبەت بە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا:

١. پشکنین: (٦٨١٧ پشکنینی نوێ)
• (٢٣٢٩) هەولێر
• (١١١٨) سلێمانی
• (٢٧٤٨) دهۆك
• (١٠٠) هەڵەبجە
• (٤٣٢) گەرمیان
• (٩٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٩٥٢ تووشبووی نوێ)
• (١٩٩) هەولێر
• (٣١٢) سلێمانی
• (٣٧٢) دهۆك
• (٤) هەڵەبجە
• (٥١) گەرمیان
• (١٤) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٦٧٥ چاکبوون)
• (٨٨) هەولێر
• (٩٢) سلێمانی
• (٤٥١) دهۆك
• (٢) هەڵەبجە
• (٣٣) گەرمیان
• (٩) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٠ مردن)
• (٣) هەولێر
• (٣) سلێمانی
• (٤) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٥٣١٠٦٢ (٥٣٩٩٣٧ هەولێر، ٣٤٣٣٣٩ سلێمانی، ٦٣٨٣٧٧ دهۆك، ٩٤٠٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٣٧٥٧٧ (٤٦٠٠٢ هەولێر، ٤٠٦٤٦ سلێمانی، ٤٧٦٥٣ دهۆك، ٣٢٧٦ هەڵەبجە)
چاکبوون ١١٦٤٢٠ (٣٩٦٤٠ هەولێر، ٣٢٤٧٥ سلێمانی، ٤١٣١٥ دهۆك، ٢٩٩٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٧٣٠٠ (٥٣٠٠ هەولێر، ٦٣٧٣ سلێمانی، ٥٤٨٥ دهۆك، ١٤٢ هەڵەبجە)
مردن ٣٨٥٧ (١٠٦٢ هەولێر، ١٧٩٨ سلێمانی، ٨٥٣ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٦ی نیسان ٢٠٢١