دكتۆر حورمەت لە ڕێگەی پەیجێكی خۆیەوە دەست بە هێرش دەكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دكتۆر حورمەت لە ڕێگەی پەیجێكی خۆیەوە دەست بە هێرش دەكاتەوە

چاودێرێك: كابرای بێ حورمەت ساڵانێكە لە پێناو پۆستەكەی سازش بۆ عەرەبە شیعەكان دەكات

ئەو دكتۆرەی حورمەتی خۆی لە پێناو كورسییەكی بێدەسەڵاتی بەغدا فرۆشت و ساڵانێكیشە لە پێناو مانەوەی لەسەر كورسییەكەدا، سازش لە دوای سازش بۆ عەرەبە شیعەكان دەكات، لە ڕێگەی پەیجێكی خۆیەوە دەست بە هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان دەكات.

دكتۆر حورمەت، لە ڕێگەی پەیجێكی خۆیەوە بە ناونیشانی (دیپلۆماتیك مەگەزین)، هێرشێكی چڕی بۆ سەر هەرێمی كوردستان و لایەنە سەربەخۆخوازەكەی هەرێمی كوردستان دەست پێكردووە و چەندان تۆمەتی بۆ هەڵبەستووە.

لە بەرامبەردا ڕێباز یوسف بیرێژیی، سەرۆكی تۆڕی هەماهەنگیی ڕێكخراوەكان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بەرهەم ساڵح پێشتر سیاسەتی ئەتك كردووە، بۆیە هیچ كاتێك چاوەڕێی ئەوەی لێ ناكرێت هەڵوێستێك لە قازانجی هەرێمی كوردستان بنوێنێت.

روونیشی كردەوە: ”بەرهەم ساڵح كۆتایی هاتووە، ئەگەرچی بیەوێت لە ڕێگەی چەند پەیجێكەوە یان لە رێی خیانەتكارانەوە لە پۆستەكەی بمێنێتەوە، ئەوا خەیاڵێكی خاو دەكات.

ئەو چالاكوانە جەختی كردەوە كە بەرهەم ساڵح هەموو سازشێكی بۆ عەرەبە شیعەكان كردووە و لەوەتەی لە پۆستەكەی دایە، یەك تۆز سوودی بە هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی نەگەیاندووە، بگرە زیاتر لە ١٠ مانگە بەغدا بەبێ هیچ پاساوێك شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستانی بڕیوە، كەچی ئەو یەك قسەشی لە دەم نەهاتۆتە دەرەوە، نەك هەر ئەوەش، ”بگرە لە ڕێگەی دەست تێكەڵكردن لەگەڵ پەرلەمانتارە جاشە كوردەكانی بەغدا، خەریكی پیلانگێڕییە لە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان“.

پێشتر د. مەدحەت سلێمان، مامۆستای زانكۆ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو، بەرهەم ساڵح، سەركۆماری عێراق، كەسێكی بێهەڵوێستە و لەوەتەی بۆتە سەركۆمار، هیچ هەڵوێستێكی بە قازانجی هەرێمی كوردستان نەبووە، كەچی ”خۆی و هەندێك كەسی دەوروبەری لە دونیایەكی دیكە دەژین و تەنیا خەریكی ئاژاوەن و لە ڕێگەی میدیاكانیەوە هانی ئاژاوە و توندوتیژی دەدات“.

لە ماوەی ڕابردوودا سامان محەمەد، نووسەر، لە وتارێكدا كە لە (باسنیوز) بە ناونیشانی (بەرهەم ساڵح خەریکی پیلانگێڕانە دژی هەرێمی کوردستان) بڵاوی كردەوە، ئاماژەی بەوە دا: ”بەرهەم ساڵح کە بە حیساب بۆیە چووە بۆ بەغدا تا بەرگری لە ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکات، کەچی بە پێچەوانەوە بە هەموو تواناکانیەوە، بە میدیاکانیەوە، بە خۆی و براکانیەوە، خەریکی پیلانگێڕانە دژی هەرێمی کوردستان و هانی ئاژاوە و تێکدان و سووتاندن و ڕووخاندن دەدات“.

هاوكات ڕوونی كردەوە، ”بەرهەم کە لە ناو خەڵکی کوردستان بە کەسێکی بێ هەڵوێست ناسراوە، ئێستا دوای ئەوەی لەسەر ئاستی حزبەکەی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دۆڕاوە و سور دەزانێت تەمەنی دەسەڵاتەکەی چەند مانگێکی ماوە، لە جیاتی ئەوەی ئەو چەند مانگە، سەروەرییەک بۆ خۆی تۆمار بکات و لە ڕیزی خەڵکی بەشمەینەتی هەرێمی کوردستان بێت کە هێزە شۆڤێنیستەکانی عێراق نیو مووچەشی پێ ڕەوا نابینن، لە جیاتی ئەوەی بەرهەم لە دوا ڕۆژەکانی دەسەڵاتیدا ئەو بێ حورمەتییە قەبووڵ نەکات کە بەغدا بەرامبەر خەڵکی کوردستان دەیکات، کەچی بەداخەوە خۆی لە ژوورە تاریکەکانەوە لەگەڵ پەرلەمانتارە خۆفرۆشەکانی بەغدا بە نهێنی کۆدەبێتەوە و پیلانی نەگریس دادەڕێژن لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان. نەک هەر خۆی، بەڵکوو براکانیشی و میدیا شەپڕێوەکەشی”.

 

 

ب.س