كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لە دژی هێرشەكەی سەر هەولێر بڵاو كردەوە

ئەمڕۆ هەینی وڵاتانی ئەمریكا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئیتاڵیا راگەیەندراوێكی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەكەی ڕۆژی چوارشەممەی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەكەدا هاتووە "ئەم ڕاگەیەندراوە بە هاوبەشی لەلایەن فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، بەریتانیا و ئەمریکاوە نووسراوە سەبارەت بە هێرشەکەی ڕۆژی ١٤ی نیسان لە هەرێمی کوردستانی عێراق".

هەر پێنج وڵاتەكە دووپاتیان كردووەتەوە "ئێمە وەک حکوومەتەکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە توندترین شێوە هێرشەکەی ١٤ی نیسان لەسەر هەرێمی کوردستانی عێراق سەركۆنە دەکەین".

هەروەها ئاماژەیان بەوە داوە "ئێمە بەیەکەوە پاڵپشتیی لێکۆڵینەوەکانی حکوومەتی عێراق دەکەین بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەوانەی بەرپرس بوون لە هێرشەکە بەرەو ڕووی یاسا دەکرێنەوە".

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا هاتووە "ئێمە لەو هەڵوێستەشمان یەکگرتووین کە هێرش بۆ سەر هێز و بارەگاکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان جێگای قبووڵکردن نییە، پابەندیشین بە بەردەوامیدان بە شەڕی دژ بە داعش".