پارێزگای هەولێر لەبارەی نرخی خۆراك و كەلوپەلەوە ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پارێزگای هەولێر لەبارەی نرخی خۆراك و كەلوپەلەوە ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

ئەمڕۆ هەینی پارێزگای هەولێر لەبارەی نرخی خۆراك و كەلوپەلەوە ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و تیایدا داوای لە هاووڵاتییان كرد لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخەوە زانیارییان پێبدەن.

پارێزگای هەولێر لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی "هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە لە بازاڕ، مۆڵ، مارکێت و مینی مارکێت و هەر شوێنکی دیکەی گشتیی بازرگانی خۆراک و پێداویستی دیکە، ئەگەر دەستکاری و گرانکردنی نرخی خۆراک و کەلوپەل و پێداویستییەکان هەبوو، هاوکارمان بن و پەیوەندی بە تیمه‌کانی قائیمقامیه‌تەوە بکەن".

پارێزگای هەولێر لەمبارەیەوە ئەم ژمارانەی خوارەوەی بڵاو كردووەتەوە و هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەیانەوە، سكاڵا لە گرانبوونی نرخەكان بكەن:

07502224466
07502224488