عێراق... بەرزبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا و مردن بە هۆی پەتاكەوە بەردەوامە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق... بەرزبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا و مردن بە هۆی پەتاكەوە بەردەوامە

ژمارەی تووشبووان لە یەك ملیۆن نزیك دەبێتەوە

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕای گەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا حەفت هەزار و 561 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایان تۆمار كردووە، لەگەڵ مردنی 30 كەسی تووشبوو بە پەتاكە.

بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتەكە، لە دوێنێوە شەش هەزار و 515 تووشبووی پەتاكە چاک بوونەتەوە.

هەروەها تا ئێستا لە عێراقدا 215 هەزار و 801 کەس پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

لەوەتەی پەیدابوونی پەتاكەوە 964 هەزار و 435 کەس لە عێراق بە تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون، لەم ژمارەیەشدا 843 هەزار و 851 کەسی تووشبوو چاک بوونەتەوە، 105 هەزار و 655 تووشبووش بەردەوامن لە وەرگرتنی چارەسەری، 14 هەزار و 915 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.