خەلیفان... هاووڵاتییەك لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

خەلیفان... هاووڵاتییەك لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانی لەدەست دا

سێ هاووڵاتییش بە سەختی بریندارن

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە لە رێگای ناحیەی خەلیفان، هاووڵاتییەك گیانی لەدەست دا و سێی تریش بە سەختی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران.

موحسین تەحسین گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بە (باسنیوز)ی راگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئاگادار كرانەوە لەوەی رووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی جۆری كڕۆلا بیكاشۆ، لە رێگای ناحیەی خەلیفان نزیك گوندە جۆنەرە بووە، بەم هۆیەوە كەسێك گیانی لەدەست دا و سێ كەسیش بە سەختی بریندار بوون.

گوتەبێژەكە داوای لە شۆفێران كرد پابەندی یاسا و رێنمایەكانی هاتوچۆ بن، لە پێناو پاراستنی سەر و ماڵی خۆیان و هاووڵاتیان.