كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

خەسرەو گۆران: بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق پارتی لە 28 بازنەی هەڵبژاردن بەشداریی دەكات

"لەم مانگە پارتی ناوی كاندیدەكانی ڕادەستی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەكات"

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی قۆناغ بە قۆناغ ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەكات، دەشڵێ "پارتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، لە 28 بازنەدا بەشداریی دەكات".

خەسرەو گۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان،ئەم مانگە ناوی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ڕادەستی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات".

گوتیشی: "پارتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراقدا، لە 28 بازنەی هەڵبژاردن بەشداریی دەكات، هەر لە كووت و مەندەلییەوە تاكو شنگال و زاخۆ".

راشیگەیاند: "پارتی لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تریش بە گشتی بەشداریی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەكات و قۆناغ بە قۆناغ ئامادەكاری بۆ ئەو هەڵبژاردنە دەكەین".