كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئیمارات سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەمە،لە راگەیانراوێکیدا دەوڵەتی ئیمارات، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات، لە راگەیاندراوێکیدا، وێڕای بەتوندی سەرکۆنەکردنی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، داواش دەکات، گرژییەکان کەم بکرێنەوە و دان بەخۆدا بگیرێ و لە هەر شێوازێک دوور بکەونەوە، کە هەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچەکە دەکات.

جەختیش دەکاتەوە، کە زۆر بەتوندی ئەو کردەوە تیرۆرکارییە شەرمەزار دەکا و هەموو شێوازێکی توندوتیژی و تیرۆر رەت دەکاتەوە، کە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بە ئامانج ئەگرێ و دژی پرەنسیب و بەها مرۆڤایەتییەکانیشە.