تەقینەوەیەکی گەورە لە بەغدا رووی دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەقینەوەیەکی گەورە لە بەغدا رووی دا

تەقینەوەیەکی گەورە لە بەغدای پایتەختی عێراق رووی داوە و قوربانی هەیە.

تەقینەوەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-4-2021 لە ناوچەی حەبیبە لە رۆژهەڵاتی بەغدا، رووی داوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە، 14 کەس بریندار بوون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانیش سووتاون.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییەوە، رووی داوە.