هه‌فته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هه‌فته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندرا

 لە ڕؤژى ژینگەى کوردستاندا، دەستەى ژینگەى هەرێمى کوردستان پەیامێک ئاڕاستەى خەڵکى کوردستان دەکات و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە بە پێی بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان و دواتریش بە بڕیارى پەرلەمانى کوردستان، ڕۆژى ١٦/٤ى هەموو ساڵێک بە ڕۆژى ژینگەى کوردستان دیاری کردووە.

عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا گوتى: لەمڕۆوە هەفتەى ژینگەى کوردستان رادەگەیەنین، کە هۆشیاریی ژینگەیی و کارکردن و هەڵمەتەکانى ژینگەیی ساز دەکەین، لەلایەکى دیکەشەوە دەزگاکانى ڕاگەیاندن بابەتەکانى ژینگەیان کردووە بە پرسی میدیایی.

گوتیشی: لەم هەفتەیەوە کاردەکەین بۆ کردنەوەى فەرمانگەى ژینگەى پارێزگاى هەڵەبجە، ئەوەش ئەرک و فەرمانى تایبەت بەخۆی دەبێت و ئەنجامدانى چالاکییە ژینگەییەکان لە ئەستۆ دەگرێت.

لە بەشیکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆکى دەستەى ژینگە بە پێویستى زانى رایەڵەیەکى هاوبەشی نێوان دەستەى ژینگە و ڕێکخراوەکان و دەزگاکانى ڕاگەیاندن دروست بکرێت.

ڕوونیشى کردەوە: کە پۆلیس و پێشمەرگە و ڕێکخراوەکانى بووارى ژینگە هەیە، بەڵام "ئێمە وەکوو دەستەى ژینگە بەباشی دەزانین وەک لەبڕگەى یاساى ژمارە ٢٥ى تایبەت بە یاساى ژینگەى تەندروستى و ژینگەى عیراقى دیاری کراوە، هێزێکى ژینگەیی دروست بکرێت و هەموو تەکنیک و هونەرەکانى ژینگەیی لەبەرچاو بگرێت.

لەبارەى پارەى ژینگە و ڕێگاوبان کە لە شۆفێرانى کوردستان وەردەگیرێت، سەرۆکى دەستەى ژینگە ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە لە هەوڵدان بەشێک لەوپارەیە بخرێتە سندوقى دەستەى ژینگە و "بۆ چالاکییەکانمان خەرجى بکەین".