كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

له‌ باره‌ی سەرهەڵدانی کورۆناوه‌ هەواڵگریی ئەمریکا بۆ یەکەمین گریمانە دەگەڕێتەوە

 گەورەبەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکا دەڵێن هێشتا دەزگاکانیان ئەگەری رووداوەکەیان لە تاقیگەیەک بەدوور نەزانیوە، بۆ ئەوەی به‌رچاوڕوونی بدەن لەسەر سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە شاری وهانی چین.

بەڕێوەبەری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەفریل هینز لەبەردەم ئەنجوومەنی پیران دەڵێت هەواڵگری نازانێت لە سەرەتادا ڤایرۆسەکە لە کوێوە هاتووە، کەی و چۆن بووە.

ئەو کاربەدەستە لە باسی سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژە بە دوو گریمانە دەکات، یەکەمیان لەسەر بنەمای پەیوەندی مرۆڤ بە ئاژەڵ و دووەمیان یان لە تەقیگە روویدابێت.

گوتیشی ئێمە بەردەوام کار لەسەر ئەمە دەکەین، زانیاری کۆدەکەینەوە و هەموو توانای خۆمان دەخەینە گەڕ تا ئەو شوێنەی، کە دەکرێت روونکردنەوەی باوەڕپێکراو بۆ سەرچاوەی ڤایرۆسەکە بکەین.

هەروەک ولیام بێرنز بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ئەمریکا دەڵێت ئێمە هەموو هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ، هەموو ئەو سەرچاوانە بەکەر دەهێنین، کە لەبەردەستن بۆ تیشکخستنە سەر ئەوەی، کە رووداوە.

گوتیشی، بەڵام لای ئێمە و شارەزایانمان روونە، کە چینییەکان لە هاوکاریەکانیان راشکاوانە و شەفاف نەبوون لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەسەر بنچینەی ڤایرۆسەکە.

وەک ژەنەڕال بۆل ناکسۆن بەڕێوەبەری دەزگای هه‌واڵگریی سەربازی رایگەیاند دەزگای هەواڵگریی ئه‌مریكا بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسەکانی دیکەی حکوومەت و زانکۆکان کار دەکات بۆ زانینی سەرچاوەی ڤایرۆسەکە.

لە راپۆرتێکدا، کە لە مانگی ئاداردا بڵاو کراوەتەوە، شارەزایانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆیان دەرکەوت، کە دزەکردنی ئەو ڤایرۆسە لە تاقیگەوە کەمترین ئەگەرە، بەڵام چەند رۆژێک دواتر تیدۆرس ئەدهانۆم گیبریسۆس  بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی تەندروستیی جیهانی دوای لێکۆڵینەوەی زیاتری لەم گریمانەیە کرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە پسپۆڕانی نێودەوڵەتی لە کاتی ئەرکەکەیان لە چیندا بۆ گەیشتن بە داتاکان زەحمەتی زۆریان بینیوە.