لە كەركووك خوێندن لەناو قوتابخانەكان دەست پێدەكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە كەركووك خوێندن لەناو قوتابخانەكان دەست پێدەكاتەوە

بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی عێراق، خوێندن لەناو قوتابخانەكان دەست پێدەكاتەوە و بەشی خوێندنی كوردیش لە كەركووك پابەندی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە دەبێت.

پەروێن فاتیح، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیارانی خوێندنی كوردی لە پەروەردەی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی عێراق دەبێ قوتابییان لە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو، واتە 18ی4ی2021وە بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەكان و بەشەکانی خوێندنی كوردی و عەرەبیش لە كەركووك پابەندی ئەو بڕیارە دەبن."

گوتیشی: "بەپێی بڕیارەکە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتە پۆلەكانی (یەكەمی سەرەتایی و دووەمی سەرەتایی) دەوام دەكەن، هەروەها ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەش پۆلەكانی (سێیەم تا شەشەمی سەرەتایی) دەوام دەكەن".

لەبارەی قوتابخانە ناوەندییەكانیش پەروین فاتێح گوتیشی: "پۆلەكانی ناوەندیش دابەش دەكرێن بەسەر سێ ڕۆژی دەوامدا، واتە ڕۆژانی (یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممە) بە مەرجێك نابێت هیچ پۆلێك لە دوو ڕۆژ زیاتر دەوام بكات.

قوتابخانە دواناوەندییەكانیش هەروەها لە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە دەوام دەكەن.

ئەو سەرپەرشتیارەی بەشی خوێندنی کوردی ڕاشی گەیاند: "پۆلەكانی شەشەمی ئامادەیی دابەش دەكرێن بەسەر ڕۆژانی یەكشەممە، دووشەممە و سێشەم)دا بە مەرجێك نابێت هیچ پۆلێك لە دوو ڕۆژ زیاتر دەوام بكات".

هاوكات خوێندنی كوردی چەند تێبینییەكیشی خستووەتە ڕوو لەوانە:

۱ـ كارگێڕی قوتابخانەكان زۆر پێویستە پابەند بن بە جێبەجێكردنی ڕێنوێنییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان و دانیشتنی قوتابییان و خوێندكاران لە دووری یەكتر.

۳ـ بۆ قوتابخانەكانی دەورەوەی شاریش (گوند و شارەدێكان) لەبەر ئەوەی ژمارەی قوتابیانیان زۆر كەمترن بە بەراورد لەگەڵ قوتابخانەكانی ناوشار، بۆیە كارگێڕی قوتابخانەكان دەتوانن خشتەی دەوام كەم بكەنەوە تەنها بۆ سێ ڕۆژی دەوام) واتە (ڕۆژانی یەكشەممە، دووشەممە و سێشەممە)، بە مەرجێك ڕۆژانی دوام بۆ هەر پۆلێك كە شمولی دەوام دەكات لە دوو ڕۆژی دەوام كەمتر نەبێت.