ئەمریکا لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر توڕەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمریکا لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر توڕەیە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا توڕەیی خۆی لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، نیشان دەدات.

نید پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە: عێراق ناسۆریی زۆری بەدەست ئەو جۆرە توندوتیژی و پێشێلکردنەی سەروەری، چەشتووە.

نید پرایس توڕەیی خۆی لە هێرشەکە نیشانداوە و رایگەیاندووە: بەهۆی هێرشەکەی هەر هەرێمی کوردستانەوە ”توڕەین“.

شەوی چوارشەممە 14-4-2021، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (TNT)رێژکراو، هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژی بەوەش کردبوو، کە جگە لە زیانگەیشتن بە باڵەخانەیەک، هێرشە تیرۆریستییەکە هیچ زیانێکی دیکەی لێنەکەوتووەتەوە.