پرۆژەیەک بۆ سەوزکردنی قوتابخانەکان راگەیاندرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پرۆژەیەک بۆ سەوزکردنی قوتابخانەکان راگەیاندرا

پرۆژەی (با کوردستان سەوز بکەین) یەکێکە لە پرۆژەکانی رێکخراوی وادی، کە لە لایەن کۆمەڵێک گەنجەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دەستیانکردووە بە سەوزکردنی باخچەی ناوەندەکانی خوێندن و وا بریارە لە ھەموو شار و شارۆچکەکان ئەو پرۆژەیە ئەنجام بدەن.

لیلی ئەحمەد، ئه‌ندامى ڕێكخراوى وادى، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "پڕۆژه‌ى (با كوردستان سه‌وز بكه‌ین) له‌ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو هه‌ولێر و هه‌ڵەبجه‌ و گه‌رمیان چووه‌ته‌ باری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، له‌نێو ناوه‌نده‌كانى خوێندنى سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی له ‌شار و ناحیه‌ و گونده‌كانى باخچه‌كانى خوێندنگه‌كان ته‌واوى پێویستیه‌ ژینگه‌ییه‌كانیان بۆ دابینكراوه‌، له‌نێو ئه‌م خوێندنگانه‌ چالاكى نه‌مام چاندن و پاككردنه‌وه‌ى ژینگه‌ى خوێندنگه‌كان و سمینارى هۆشیارى تایبه‌ت به ‌ژینگه‌ ئه‌نجام دەدرێت‌ و پرۆژه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ كارى ژینگه‌یی له‌نێو ئه‌م قوتابخانانه‌ به‌رده‌وامى دە‌بێت".

گوتیشی: "رێکخراوەکەمان کۆمەڵێک قوتابخانەی ھەڵبژاردووە کە ئامانج له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌م خوێندنگانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و خوێندنگانه‌ هه‌ڵبژێردران باخچه‌كانیان زۆرن و بێ سه‌وزایی و نه‌مامن و خاكه‌كه‌ى وشكه‌ و گرفتى ئاودانى باخچه‌كانیان هه‌یه‌ و ده‌مانەوێت دواتر ئه‌م خوێندنگانه‌ ببنه‌ نمونه‌ى خوێندنگه‌ى ژینگه‌یی و هه‌موو خوێندنگه‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستان چاویان لێبكه‌ن و ژینگه‌ پارێزى بكه‌ن و هاوكار بن له‌ سه‌وزكردنى ژینگه‌ له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن له‌كوردستان دا".

راشیگەیاند: "ئەو نەمامانەی لەو قوتابخانانە دەیانچێنین پێکھاتوون لە نه‌مامى جۆراوجۆر وه‌كو پ‌رته‌قاڵ و لیمۆ و كنار و زه‌یتون و چنارى هۆڵه‌ندى و گوڵه‌باخ و تۆى چیمه‌ن و كاسه‌ى گوڵ، کە ئەم جۆرە درەختانە دەتوانن بەرگەی کەمئاویی بگرن لە کاتی پشووەکانیشدا".