هۆکارێکی دیکەی قەڵەوی ئاشكرا بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هۆکارێکی دیکەی قەڵەوی ئاشكرا بوو

 

سەبارەت بە قەڵەوی، زانایان و پزیشکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر بابەتێک کردووە و بە ئەنجامێکی نوێ گەیشتوون.

ئەوان بۆ پێگەی فەرمیی (تەندروست بە) ئاشکرای دەکەن، یەکێک لە هۆکارەکانی قەڵەوی، کەمیی ڤیتامینی جۆری Dی جەستەیە، کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر خانەکانی جەستە دادەنێت و مرۆڤ تووشی قەڵەوی دەکات، بە هەمان شێوە ئەم کاریگەرییە لە سەر خانەکانی چەوریی جەستەیش دروست دەبێت و بە شێوەی کۆبوونەوەی چەوری لە جەستە، یاخود وەک ئەندامێکی جەستە خۆی پیشان دەدات، بۆ نموونە، ئەو کەسانەی ئەم ڤیتامینەیان کەمە، رێژەیەکی زۆر چەوری لە زگیاندا کۆ دەبێتەوە.